متفاوت ترین شبکه اجتماعی در ایران

بلاگ كاربران

  • عنوان خبر :

    امپراطور شعــر

  • تعداد نظرات : 0
  • ارسال شده در : ۱۴۰۱/۰۵/۱۴
  • نمايش ها : 28

#هەرمان


⚫️ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"ناسراو بە ئیمپراتوری شیعری جیهان.


▫️شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ که ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.


▫️ شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.


▫️ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت.  خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت.


▫️لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو.


▫️خاوەنی زیاتر لە ٤٠ بەرهەمه.


کە کەو ئەمرێ

دوای خۆی بۆ شاخ

چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.

کە هەنگ ئەمرێ

دوای خۆی بۆ باخ

هەندێ ماچی شیرین شیرین

بە جێ دێڵێ.

کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ

دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین

بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.

کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ

دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.

هەر کاتێکیش کە من مردم

دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان

هەندێ شیعری نازدار و جوان

بە جێ دێڵم..



یادی هەرمان بێ




 

به اشتراک بگذارید : google-reader yahoo Telegram
نظرات دیوار ها


نخستین نظر را ایجاد نمایید !